دواى ئەوەى ئێران لە گەڵ ووڵاتانى 5+1 گەیشتە رێککه‌وتن، ئەمەش بووە هۆى بەرزبونەوەى نرخى تمەنى ئێرانى، شارەزایەکیش پێى وایە گەر ئێران دەست نەخاتە ئەو کارەوە ئەوا دۆلار زیاتر دەشکێت.
حەمید عەبدووڵا ئەندامى ئەنجومەنى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى و شارەزا لە بوارى دراودا له‌لێدوانێکیدا با سایتی ژوری بازرگانی راگه‌یاند” لەگەڵ بڵاو بونەوەى هەواڵى ڕێککەوتنى ئێران و ووڵاتانى 5+1 دواى ئەوڕۆژە کە پشوبوو بۆ شەوەکەى یەک دۆلار بە رامبەربوو بە 3330 تمەن یەکسەر بوو بە 3170 لەنێوان بازرگانانى سلێمانى و ئێران و ئەفغانستان بەو نرخە دەیان ملیار تمەن لە بازاڕەکانى سلێمانیدا فرۆشرا”
ئاماژەى بەوەدا” دۆلار بەرامبەر هەموو دراوه‌کانی جیهان بەرزە بەڵام بەرامبەر تمەن شکاوه”
ئاماژەى بەوەشدا ئەم ڕێکەوتنە ئەوەمان وەبیر دەهێنێتەوە لە کاتێکدا عێراق لە ساڵى 1994 بڕیارى خۆراکى بەرامبەر بە نەوتى جێبەجێکرد دۆلار لە 10 هەزاردینارەوە هاتە سەر 300 دینارى سویسری.
ئەو شارەزایەى دراو وتیشى” لەئێستادا چاوەڕێى ئەوە دەکرێت کە ئایا ئێران خۆى کۆنترۆڵى بانکەکان دەکات لەبەر پێداویستیەکانى خەڵک و نەفەقات دەهێڵێت لەوە زیاتر دابەزێت ئەوەش پرسیارەکەیە ئایە ئێران خۆى ڕێگرى لەوە دەکات دۆلار بەرامبەر تمەن لەوە زیاتر نەشکێت چاوەڕین بزانین چیدەبێت سیاسەتى ئێران”
حەمید عەبدووڵا ئاماژەى بەوەشدا کە ئه‌مڕۆ بۆ جارێک دۆلارى ئەمریکى بەرزبونەوەى بەخۆیەوە بینیوە و تمەن دابەزیوە به‌جۆرێک یه‌ک دۆلار کە 3180 تمەن بووە ئیستا یەک دۆلار بەرز بۆتەوە بۆ 3260 تمەن.
دوای ماوه‌یه‌کی زۆر له‌گفتوگۆی به‌رده‌وام، دواجار رۆژى 2ی نیسان له‌شاری لۆزانی سویسرا، کۆمه‌ڵه‌ی 5+1 و ئێران له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که‌ی ئێرانه‌وه رێککه‌وتن به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌و وڵاته رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ دو له‌سه‌ر سێ که‌م بکاته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا گه‌مارۆی بانکییو نه‌وتیی له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵبگیرێت.