وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند ” لەمانگی رابردودا بڕی هەناردەی نەوتی عێراق زیادیكردوەو لەماوەی ئەو مانگەدا زیاتر لە 92 ملیۆن بەرمیل هەناردە كراوە.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لەلێدوانێكیدا ڕایگەیاند” لە مانگی ئازاردا بڕی نەوتی هەناردەكراو گەیشتووەتە 92 ملیۆن و 401 هەزار بەرمیل.
وتەبێژی وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەشكردوە “داهاتی ئەو نەوتەش 4 ملیار و 457 ملیۆن دۆلار بووە .