لە ماوەی دوو ڕۆژدا لیژنەی كۆگا ئەهلی و حكومیەكان لەكاتی پشكنین و سەردانی كردندا دەستیان بەسەر (1388) پارچە لە مەوادی خواردن و پاككراوەدا گرتووە ، لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەویشەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوبراوە .
هاورێ محەمەد سەرۆكی لیژنەی كۆگا ئەهلی و حكومییەكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند “لە دوو ڕوژی رابردوودا لەكاتی سەردانكردنیاندا بۆ كۆگاكانی ناوچەی پیشەسازی،هوانە، عەلوەی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێكی زۆری موادی خواردن و پاككرەوەدا گرتووە كە تایبەت بوون بە دوكان و ماركێتەكان و عەلوەی سلێمانی كە ماوەی بەكارهێنانیان بەسەرچووە و خراپ بوون بەكارهێنیان دەبووە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی هاوڵاتیان ،بۆیە لەلایەن لیژنەی باڵاوە بڕیاری لەناوبردنی یان درا.
سەرۆكی لیژنەكە ئاماژەی بەو موادانە كرد كە لەماوەی دوو ڕۆژدا دەستی یان بەسەردا گرتووە كەپێكهات بوون لە (372 پارچەی معجونی دان و معەتەر و جی ئێل و 126 تەنەكە ڕۆنی ڤیتا و 115 كارتۆنی معكرۆنی و شعریە و 680 دانە معلەباتی جۆراوجۆر و 15 كارتۆنی معەتەر پەردە لەگەڵ 80 دانە شامبۆی مناڵان كە هەموویان بەرواری بەكارهێنێان یان بەسەرچوو بوون، ئەمڕۆ سێ شەممە 31/3 لەلایەن لیژنەی لەناوبردن سەرجەمیان لەناوچەی تانجەرۆی سلێمانی لەناوبران .