سێ زاراوەی ئابوری

– باج:
 

سەپێنراوێكی نەختینەییە كە دەوڵەت بەزۆرەملێ‌ بەسەر تاكەكانی كۆمەڵگەدا بێ‌ بەرامبەر دەیسەپێنێت لەپێناو پڕ كردنەوەی خەرجی گشتی.

– خەرجی گشتی:
 

بڕە پارەیەكی نەختینەییە لەلایەن كەسێكی یاسایی گشتییەوە خەرج دەكرێت بەمەبەستی بەدیهێنانی ئامانج‌و بەرژەوەندی‌و كەڵكی گشتی.

– هەڵئاوسان:
 

ئەو بەرزبوونەوە بەردەوامەیە كە لەئاستی گشتی نرخەكاندا روودەدات لەچوارچێوەی ولاتێكدا، لەبەرئەوەی بڕی پارە بەڕادەیەكە كە بەهاكەی لەبازاڕدا دادەبەزێت.