وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت ” بڕی هەڵگیراوی نەوتی خاوی عێراق 500 ملیار بەرمیلی تێپەڕاندوە”.
عادل عەبدولمەهدی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند ” بڕی نەوتی یەدەگی هەڵگیراوی عێراق لەئێستادا گەیشتوەتە 516 ملیار و 800 ملیۆن بەرمیل.
عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەشكردوە ئەوە رێژەیەكی قیاسی زۆرباشە.
وەزیری نەوتی عێراق ئاشكراشیكردوە ” لەو ئامارەدا بڕی نەوتی یەدەگی كێڵگە نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان هەژمار نەكراوە.