وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت ” لە ساڵی 2011 ەوە تاكو كۆتایی ساڵی 2014 زیاتر لە 14 ملیار دۆلاریان وەك قەرەبو داوەتە كۆمپانیا نەوتیەكان.
عادل عەبدولمەهدی وەزیری نەوتی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “حكومەتی عێراق بەهۆی خراپی پلان و بونی كێشە لە جێبەجێكردنی كارەكاندا ساڵانە زیانێكی زۆری پێدەگات.
عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەشكرد ” بەهۆی ئەو كێشانەوە حكومەتی عێراق زۆر جار ناچاربوە كۆمپانیا نەوتیەكان قەرەبوو بكاتەوە.
وەزیری نەوتی عێراق ئاشكراشیكرد ” لە ساڵی 2011 ەوە تا كۆتایی ساڵی 2014 حكومەتی عێراق بڕی 14 ملیار و 488 ملیۆن و 146 هەزار و 107 دۆلاری وەك قەرەبوو داوەتە كۆمپانیا نەوتیەكان.
بەوتەی وەزیری نەوت، عێراق ساڵانە 3 ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری وەك قەربوو داواتە ئەو كۆمپانیا نەوتیانەی لە عێراق كاردەكەن.