لیژنەی بەدواچوون و پاراستنی ژینگەیی لە 1/1 بۆ 15/3 /2015 سەردانی 115 كارگە و پرۆژەی پیشەسازی پارێزگای سلێمانی كردوە و3 شوێنیشی غرامە كراوە.
مستەفا حەمە فازڵ سەرۆكی لیژنەكە و نوێنەری بەرێوەبەرایەتی گشتی ژینگەی سلێمانی دەربارەی ئیش و كاری لیژنەی ژینگە ڕایگەیاند “ڕۆژانە سەردانی كارگە و پرۆژە پیشەسازییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكەن، بەمەبەستی پێدانی زانیاری و ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی كەموكورتی بۆ جێبەجێ كردنی ڕێنماییە ژینگییەكان ئەویش بەدانانی فلتەر و چارەسەركردنی پاشماوەی كارگەكان بە شێوەیەكی زانستی و دروستكردنی ڕووبەری سەوزایی.
مستەفا حەمە فازڵ ووتیشی “بەردەوام لیژنەكەمان بەدواداچوون بۆ كارگە و پرۆژەكان دەكەن لە بەرواری 1/1 بۆ 15/3 /2015 سەردانی 115 شوێنیان كردوە و بەهۆی نەبوونی مەرجی ژینگەیش 3 كارگە پسوڵەی سەرپێچی بۆ كراوە .
بەپێی زانیارییەكان لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی كە بە ناوچەیەكی پیشەسازی دادەنرێت لە ئێستادا 192 كارگە و 17 پاڵاوگەی نەوت و 61 عەمباری سوتەمەنی هەیە جگە لەناوبردنی پاشماوەكانی شاری سلێمانی كە ڕۆژانە بە سەدان پاشماوەی هاوڵاتیان لەناودەبرێت.