وەزیرى خویندنى بالا ڕایگه‌یاند زانکۆکانی کوردستان ئه‌رکێکی گه‌وره‌یان له هۆشیارکردنه‌وه‌و بونیادنانی تاکی کوردستانی له ئه‌ستۆدایه، بۆیه ئامانجمان ته‌نها ئه‌وه نیه که بڕوانامه ببه‌خشینه خوێندکاران، به‌ڵکو ئه‌خوازین په‌ره به‌توانا فیکری و ژیارییه‌کانی خوێندکاران بده‌ین.
د. یوسف گۆران وەزیرى خویندنى بالاى هەریمى کوردستان رایگەیاند” سه‌رباری هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانی چاکسازی که له بواری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌ڵام هێشتا زانکۆکانی کوردستان ڕۆڵێکی ئه‌وتۆیان له به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه و فیکری کوردستان نیه، به‌داخه‌وه له ڕیزبه‌ندییه جیهانییه‌کانی تایبه‌ت به زانکۆکان هێشتا زانکۆکانمان مایه‌ی سه‌ربه‌رزی نیه، بۆیه ئێمه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی زۆر به‌نیگه‌رانییه‌وه له ئاست و ڕیزبه‌نده جیهانییه‌کانی زانکۆکانمان ده‌ڕوانین، هه‌ربۆیه بڕیارمان داوه کاری جیدی بۆ چاره‌سه‌رکردنی بکه‌ین. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کار بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانکۆکان و دروستکردنی گیانی کێبڕکێی ئه‌کادیمی له‌نێوان زانکۆکانی هه‌رێم ده‌که‌ین”.
د.یوسف گۆران زانیاری زیاتری له‌و باره‌یه‌وه خسته‌ڕو وتی” هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌کادیمی، ئیداری و زانستی له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ره جیهانی و نیشتیمانییه‌کان، که پرۆژه‌یه‌کی سه‌ره‌کیمانه و ئێستا له قۆناغی جێبه‌جێکردنه، به‌و هیوایه‌ین پێش کۆتایی ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌مین جار له کوردستان ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان ته‌واو بکه‌ین و بڵاوی بکه‌ینه‌وه”.
ئه‌م وتانەى وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌میانه‌ی وتارێکیدا هات که ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه، ڕێکه‌وتی (26/3/2015) له کۆنفرانسی دامه‌زراندنی ڕێکخراوی دابڕان پێشکه‌شی کرد، هه‌ر له‌و کۆنفرانسه‌دا که ناوه‌ندی ڕۆشنگه‌ری چاو‌دێر به‌دروشمی (ئاین بۆ تاک و دیموکراسی بۆ هه‌موان) ئەنجامى دابوو.