وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەكراوی نەوتی لە مانگی شوباتدا ئاشكراكردو رایگەیاند: لەماوەی ئەو مانگەدا زیاتر 72 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە كراوە و داهاتەكەشی زیاتر لە 3 ملیار دۆلار بوە.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: ئەو بڕە نەوتەی لە مانگی شوباتی رابروودا لەلایەن كۆمپانیای (سۆمۆ) كە كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراقە هەناردەكراوە 72 ملیۆن و حەوت سەر هەزار بەرمیل بووە.
عاسم جیهاد وتیشتی داهاتی ئەو بڕە نەوتە هەناردەكراوەش 3 ملیار و چوارسەد و دوو ملیۆن دۆلار بووە.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكراشیكرد “لەماوەی ئەو مانگەدا لە رێی بەندەرەكانی باشوور لە بەسرە 64 ملیۆن و دووسەد هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوە و داهاتەكەشی 2 ملیار و 942 ملیۆن دۆلار بووە.
لەبارەی بڕی هەناردەكراوی نەوتی كەركوكیشەوە ئاماژەی بەوەكردوە: لەو مانگەدا هەناردەكردنی نەوتی كەركوكیش 8 ملیۆن و پێنج سەد هەزار بەرمیل بووە و داهاتەكەشی 460 ملیۆن دۆلار بووە.