بانكی نێودەوڵەتی لە ساڵی 1946 دامەزراو ئامانجی سەرەكی لەدامەزراندنی بریتی بوو لە:
یەكەم: دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی ئەوروپای رۆژئاوا كە جەنگی دووەمی جیهانی كاولو وێرانی كردبوون.
دووەم: پێشكەش كردنی قەرز بەوڵاتانی تازە گەشەكردوو.
بانكی نێودەوڵەتی قەرزی درێژخایەن دەدات بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانیو تەنها قەرزیش دەدات بەدەوڵەتە ئەندامەكانی، قەرز بەكۆمپانیاو دەزگا تایبەتیەكانیش دەدات لەڕێگەی گرێنتی وەرگرتن لەحكومەتی ئەو وڵاتانەی كە چاودێری ئەم كۆمپانیاو دەزگایانە دەكەن.
بانكی نێودەوڵەتی لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگارانەوە بەڕێوە دەبرێت كە هەر دەوڵەتێكی ئەندام پارێزگارێك بۆ خۆی دیاریدەكات بۆ نوێنەرایەتی ئەندامیەكەی.
لەكاتی دامەزراندنی بانكی نێودەوڵەتی لەبەر رۆشنایی رێككەوتنامەی بریتۆن وودز، سەرمایەكەی 10 ملیار دۆلار بوو، كە بەسەر پشكی 100000 (سەد هەزار) دۆلاریدا دابەشكراو دەوڵەتە ئەندامەكان بەقەرز وەریاندەگرت، بەڵام سەرمایەی بانكەكە دواتر زیادی كرد بۆ 30 ملیار دۆلار.
بانكی نێودەوڵەتی بڕێكی زۆر لەقازانجو سوو دەخاتە سەر ئەو قەرزانەی دەیدات بەئەندامەكانی.