بەریتانیا: بۆیەكەمجار رێژەی هەڵئاوسان گەیشتە سفر

لەمانگی رابردوودا بۆ یەكەمینجار رێژەی هەڵئاوسان لە بەریتانیا ئاستێكی نوێی تۆماركردو گەیشتە ئاستی سفر.
 
بەپێی ئامارەكانی دەزگا فەرمییەكانی بەریتانیا، لەمانگی كانونی دووەمدا رێژەی هەڵئاوسان لەو وڵاتەدا 0.3 بوە بەڵام لەمانگی رابردوودا ئەو رێژەیە بۆ ئاستی سفر دابەزیوە.
 

ئەمەش یەكەمینجارە لەدوای ساڵی 1989ەوە رێژەی هەڵئاوسان لە بەریتانیا بەوشێوەیە داببەزێت و بگاتە ئاستی سفر.