وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی هاتنی ساڵی (2012)دا، ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه‌و داهاتی فرۆشتنی نه‌وت له‌زیادبووندایه.
(عاسم جیهاد) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌لێدوانێكدا بۆ (سۆمه‌ریه نیوز) جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی هاتنی ساڵی (2012)دا، ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و داهاتی فرۆشتنی نه‌وت زیادیكردووه، به‌جۆرێك له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا (81) ملیۆن‌و (300) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌كراوه، به‌ڕێژه‌ی دوو ملیۆن‌و (622) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا، كه ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش له‌چاو مانگ ئه‌یلولدا زیادیكردووه، كه له‌و مانگه‌دا (77) ملیۆن‌و (800) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق وتیشی:”له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتدا داهاتی فرۆشتنی نه‌وتیش زیادیكردووه، به‌جۆرێك له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا داهاتی فرۆشتنی نه‌وت هه‌شت ملیار‌و (578) ملیۆن دۆلاربووه، كه یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به (105) دۆلار‌و (510) سه‌نت فرۆشراوه