جوانکاریه‌کی ناوازه‌

زانکۆی میرلاند زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ بڵاوکرده‌وه‌ که‌ بۆ که‌سێک به‌ناوی (ریتشارد لی نوریس) ته‌مه‌ن 37 ئه‌نجام درا ئه‌ویش به‌ رواندنه‌وه‌ی ده‌موچاوی که‌ ماوه‌ی 7 مانگی خایاند له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌ تا چاکبوونه‌وه‌ی، ریتشارد لی نوریس له‌ ساڵی 1997 دا توشی رووداوی ته‌قه‌ لێکردن بوو ، بووه‌ هۆی له‌ده‌ستدانی ده‌م و چاو به‌شێک له‌ کاکیله‌و لوت و ددان و لێوی به‌ڵام به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌وه‌ توانرا ده‌موچاوی بۆ بگه‌رێنرێته‌وه ئه‌ویش به‌ رواندنه‌وه‌ی لوت و لێو و ده‌م.