سێ‌ زاراوەی ئابوریی

بازاڕ:
 

رۆڵێ گەورە‌و سەرەكی لەژیانی ئابوریدا، بازاڕە. لەبازاڕدا نرخەكان بەپێی خواست‌و خستنەڕووی كاڵاو خزمەتگوزارییەكان دیاریدەكرێن.
بازاڕ ئەو شوێنەیە كە فرۆشیار‌و بەرهەمهێنەری شمەك، كاڵاكانیان دەخەنە روو، فرۆشیار لایەنی یەكەمی بازاڕ‌و كڕیار لایەنی دووەمی بازاڕە، واتە هەر شوێنێكە كە كڕیارو فرۆشیار تێیدا بەیەكدەگەن.
بازاڕ بەپێی سیستەمی بازاڕی ئازاد‌و بازاڕی تێكەڵاو، دەروازەی چارەسەر كردنی گرفتەكان‌و دەروازەی دیاریكردنی چەندایەتی‌و چۆنایەتییە.

خواست:
 

خواست گرنكترین رۆڵا دەبینێت لەبازاڕدا، زۆرو كەمی قەبارەی خواستە كە نرخەكانی بازاڕ دیاریدەكات، ئەمیش كەوتووەتە سەر پێویستییەكانی مرۆڤ بۆ كاڵا‌و شمەكێكی دیاریكراو، هەروەها پەیوەستە بەتوانا‌و هێزی كڕینی بەكاربەری ئەو كاڵا‌و شمەكانەوە. واتە خواست لەسەر دوو بنەما بەندە: یەكەمیان، ئارەزووی كڕیار، دووەمیان توانای كڕینی كڕیار. لەبازاڕدا، ئارەزوو توانستی كڕین دوو بنەمای تەواوكەری یەكترن.

خستنەڕوو:
 

لایەنی دووەمە لەبازاڕدا، ئەوەی بەئەركی خستنەڕوو هەڵدەستێت لەژیانی ئابوریدا، بەرهەمهێنەرە. واتە خستنەڕوو پشت بەو بڕی بەرهەمهێنانە دەبەستێت كە بەرهەمهێنەرەكان بۆ فرۆشتن بەرهەمی دەهێنن، بەرهەمهێنانی جۆرە كاڵا‌و شمەك‌و خزمەتگوزارییەكی دیاریكراو، بەنرخێكی دیاریكراوو لەبازاڕی دیاریكراودا.
كرداری خستنەڕوو ئەوكاتە ئەنجامدەدرێت كە شمەك‌و خزمەتگوزارییەك لەبازاڕدا بخرێتەڕوو بۆ فرۆشتن، ئەمەش پەیوەستە بەتوانای بەرهەمهێنەر لەدابین كردنی بڕێكی دیاریكراو لەشمەكێك‌و بەنرخێكی دیاریكراو.