لە ساڵی 2014 دا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان بەریتانیاو وڵاتانی كەنداودا زیاتر لە 33 ملیار دۆلار بوە.
دەستەی وەبەرهێنان و بازرگانی بەریتانی، ئاماری بڕی بازرگانی نێوان وڵاتەكەی لەگەڵ وڵاتانی كەنداو بڵاوكردەوە.
بەپێی ئاماری ئەو دەستەیە لە ماوەی ساڵی 2014 دا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێون بەریتانیا و وڵاتانی كەنداودا 22.1 ملیار جونیەی ئیستەرلینی بوە كە دەكاتە 33 ملیار دۆلار.
دەستەی وەبەرهێنان و بازرگانی بەریتانی ئاشكراشیكردوە لەماوەی ئەو ساڵەدا بەریتانیا بە بەهای 8.5 ملیار جونیەی ئیستەرلینی لە وڵاتانی كەنداوەوە كەل و پەلی هاوردە كردوەو لەبەرامبەریشدا بە بەهای 13.6 ملیار جونیە كەل و پەلی بۆ وڵاتانی كەنداو هەناردە كردوە.