عێراق لە ماوەی دوو مانگدا 4 ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتووە

بەهۆی ئەو دۆخه‌ ئاڵۆزەی وڵاته‌که‌ی گرتوه‌ته‌وه‌ لەماوەی دوو مانگی رابردوو، رێژه‌ی زیانە داراییەكانی عێراق گەیشتووەتە چوار ملیار دۆلار.
پەرلەمانتارێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند” بەهۆی نەگەیشتن بەئامانجەكانی بودجەی 2015 لەبەرزكردنەوەو هەناردەكردنی نەوتی خاو، عێراق چوار ملیار دۆلاری زیانی كردووە”.
حیسام عیقابی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکارشیکردوه‌” پێویستە وەزارەتی نەوت، كار لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی هەناردەكردن بكات‌و بیگەیەنێتە 3.3 ملیۆن بەرمیل لەرۆژێكدا، بۆ ئەوەی زاڵ بێت بەسەر ئەو كورتهێنانەی بەهۆی داڕمانی نرخی نەوت لەبازاڕەكان روویانداوە”.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه‌ ” بەهۆی پرۆسە سەربازییەكان عێراق بەشێك لەهەناردەكردنی نەوت لەدەستداوە، ئه‌ویش به‌هۆی پچڕانی بۆرییه‌کانی گەیاندنی نەوت”.