دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، بڕی (50) ملیۆن دۆلار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانه‌و خوێندنگه‌یانه دابینبكرێت، كه مه‌ترسیی ڕوخانیان لێده‌كرێت، به‌ڵام به‌وته‌ی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان، تاوه‌كو ئێستا ئه‌و بڕه پاره‌یه خه‌رجنه‌كراوه.
(د. سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان) ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگـه‌یاند، خراپیی بینای خوێندنگه‌كان، یه‌كێكه له‌گرفته‌كانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌كوردستان، هه‌ربۆیه حكومه‌تی هه‌رێم بڕی (50) ملیۆن دۆلاری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانه‌و خوێندنگه‌یانه دابینكردووه، كه مه‌ترسیی ڕوخانیان لێده‌كرێت.
وتیشی:”ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌داهاتی نه‌وت خه‌رجده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌یه‌و واژۆ نه‌كراوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی”.
باسی له‌وه‌شكرد، هێشتا ئه‌و بڕه پاره‌یه نه‌گه‌یشتووه‌ته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، تاوه‌كو ئێستاش هیچ هه‌نگاوێكی پراكتیكی له‌وباره‌یه نه‌نراوه، وتی:”داوامانكردووه ئه‌گه‌ر بكرێت واژۆی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به‌واژۆی ئه‌لكترۆنی بكرێت، گرنگ ئه‌وه‌یه كاره‌كه ئه‌نجامبدرێت”.
لای خۆیشیه‌وه، (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د كه‌ریم) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور ڕوونیدەكاتەوە، ماوه‌یه‌ك به‌رله‌ئێستا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داوای له‌سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان كرد، زانیاریی له‌باره‌ی دۆخی ئێستای بینای خوێندنگه‌كان بده‌ن، به‌وه‌ی كه تائێستا چه‌ند بینای خوێندنگه ڕووخاون‌و چه‌ندیان له‌ڕووخاندان‌و چه‌ند بینای خوێندنیش پێویستیان به‌نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه، یاخود به‌كه‌ڵكی ئه‌وه‌نایه‌ن خوێندن تێیاندا به‌رده‌وامبێت.
سەرچاوە: nna