نێرده‌ری سعودیه له رێكخراوی (ئۆپیك) ئاشكرایكرد، له‌دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وت له چه‌ند مانگی رابردودا ئاسته‌مه نرخی نه‌وت بگاته‌وه (100 بۆ120) دۆلار.
محه‌مه‌د مازی نێرده‌ری سعودیه له رێكخراوی (ئۆپیك)، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی كه‌رتی وزه له ریازی پایته‌ختی سعودیه، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: “هیچ پاڵنه‌رێكی سیاسی نیه له‌پشت سیاسه‌تی نه‌وتی شانشینی سعودیه و روانگه‌ی ئێمه و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه‌له كه‌رتی نه‌وتیدا ده‌یكه‌ین بازرگانی و ئابوریه”.
وتیشی “نامانه‌وێت زیان به هیچ وڵات و لایه‌نێك بگه‌یه‌نین، دژی هیچ وڵاتێك كارناكه‌ین دژی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌ردی ئه‌مه‌ریكا نین، به‌ڵكو پشتگیری ئه‌و كاره ده‌كه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی ده‌دات به بازاڕی نه‌وت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد؛ كاری رێكخراوی ئۆپیك ئه‌وه‌یه كه هاوسه‌نگی له بازاڕه‌كانی نه‌وتدا رێكبخات نه‌ك كاربكات بۆ دیاریكردنی نرخی نه‌وت، ئه‌گه‌ر ئۆپیك بیتوانایه نرخی نه‌وت دیاریبكات، ئه‌وا ده‌یكرد.
له ئێستادا نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا بەڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه و لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نه‌وتی خامی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزیكه‌ی (55) دۆلاره.
لەمانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەجۆرێک تا کۆتایی ساڵی رابردو نرخی یەک بەرمیلی لە (115) دۆلارەوە گەیشتە (43) دۆلار و ئەوەش کەمترین نرخی بو لەماوەی پێنج ساڵی رابردودا تۆماری کردبێت.