سندووقی دراوی نێودەوڵەتی، پێشبینی دەکات بەهۆی دابەزینی فرۆشتنی نرخی نەوت و لاوازبوونی ئەگەری پابەندبوونی عێراق بە هەناردەکردنی ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، کورتهێنانی بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠١٥ی عێراق لەو رێژەیە یەکجار زۆرتر بێ کە حکومەتی عێراق پێشتر رایگەیاند.
کارلۆ سدراڵڤیچ، سەرۆکی نێردەی دانووستکاری سندووقی دراوی نێودەوڵەتی لەگەڵ حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا زۆرتر دەڵێ:
“سندووقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات بەهۆی دابەزینی فرۆشتنی نرخی نەوت و لاوازبوونی ئەگەری پابەندبوونی عێراق بە هەناردەکردنی ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، کورتهێنانی بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠١٥ی عێراق لەو رێژەیە یەکجار زۆرتر بێ کە حکومەتی عێراق پێشتر رایگەیاند و گوتی لە ١٢% دەبێ”.
نوێنەری سندووقی دراوی نێودەوڵەتی هاوکات پێشنیار دەکات حکومەتی عێراق رێوشوێنی توند بگرێتەبەر وەک کەمکردنەوەی بودجەی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و پابەندبوون بە کەمکردنەوەی خەرجییەکان و چاوخشانەوە بە سنوورەکانی فرۆشتنی دراوی بیانی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠١٥.
سندووقی دراوی نێودەوڵەتی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە “بودجەی ٢٠١٥ی (عێراق) باس لە هەناردەکردنی ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت دەکات و فرۆشتنی هەر بەرمیلێکی ئەو نەوتەش بە ٥٦ دۆلار، هاوکات (بودجە) باس لە زیادکردنی باج و پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دامودەزگاکانی حکومەت دەکات جگە لە دامەزراوە ئەمنییەکان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە هۆی کەمبوونەوەی زۆری داهاتی نەوت بودجەی (عێراق) پێشبینی دەکات نزیکەی ١٢% کورتبێنێ”.