دواى شەش روژ بەردەوامى لە کردنەوەى پیشانگایەکى تایبەت بە بازارکردن بە سەرکەوتوانە کوتاى هات.
لە پیشانگاکەدا ٤٠ کومپانیا بە شداریان تیداکردبوو کە خۆى لە جلوبەرگ و ئامیرى کارەباى و جوانکارى و پیلاو کاتژمیر و چەندین بوارو دیکەى لە خوى گرتبوو.
رەسول ئەحمەد یەکیک لە بەشداربوانى پیشانگاکە کەلو پەلى تایبەت بەمندالانى دەفروشت بە سایتى ژورى بازرگانى راگەیاند” لەم پیشانگایەدا من توانیومە بەریژەى لە ١٥٪ نرخى کەلو پەلەکانم هەرزانبکەن وەک هاوکاریەک بو فەرمانبەران و هیزەکانى پیشمەرگە.
ئاماژە بەوەشدەکات” لەماوەى ٦روژدا توانیمان بازاریکى باشدروستبکەین و بە سەرکەوتوانە کوتاى پیبینین.
رەوا على یەکیکیتر لەبەشداربوانى پیشانگاکە کە کەلوپەلى جوانکارییان دانایوو رایگەیاند” وەک ئەوەى پیشتر بەلینماندابوو کەلوپەلەکانمان داشکاندنمان بو کوردبوو بەریژەى ٢٠٪ بوئەوەى فەرمانبەران بتوانم سود لەم پیشانگایە ببینن و بتوانن پیداویستیەکانیان بکرن.
سازان کەریم کەیەکیکبوو لەو ئافرەتانەى سەردانى پیشانگاکەى کردبوو بەسایتى ژورى بازرگانى وت” لەم پیشانگایەدا توانیم کەمیک لە پیداویستیەکانمان بکرم و داشکاندنەکەش سودى باشى هەبووە لەبەر ئەوەى ئیمە فەرمانبەرین و موچەمان دوادەکەویت بویە کردنەوەى ئەم پیشانگایانە و داشکاندنى نرخ سودى باشى دەبیت بومان”
داستان فازل یەکیک لە ریکخەرانى فستیڤالەکە بو سایتى ژورى بازرگانى وتى” لە هوتیل سلیمانى پالاس لەژیر چاودیرى ژورى بازرگانى وپیشەسازى سلیمانى فیستیڤالیکى تایبەتمان کردەوە کە زیاتر لە شەش روژ بەردەوام و بەپى وتەى بەشداربوان سەرکەوتوبون لە فروشتنى کەلو پەلەکانیان و توانیویانە سود وەرگرن لە پیشانگاکە”
داستان ئاماژەى بەوەشدا داشکاندن بەکوى گشتى لە پیشانگاکەدا ٢٣٪ بووە بەلام لەبەر بى موچەى زورکهس نەیتوانى سەردانى پیشانگاکە بکەن.
بریاروایە لەم جورە پیشانگایانە سالانە لە شارەکانى هەریمى کوردستان بکریتەوە بەمەبەستى هاوکاریکردنى خەلکى کوردستان.