نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی نوێی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برنت گەیشتە 53 دۆلار.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی 3ی 2015، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برنت بۆ 53.26 دۆلار دابەزی و هەروەها نرخی نەوتی خاوی ئەمریكیش بەهەمانشێوە دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەك بەرمیل بۆ 42.67 دۆلار دابەزی.
هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ زیادبونی نەوتە بازرگانییە عەمباركراوەكانی ئەمریكا دەگەڕێتەوە كە بوەتەهۆی كەمبونەوەی خواست لەسەر نەوت و بەمەش نرخەكەی دابەزیوە.