به‌بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕێگری له‌لابردنی برگه‌و دانانی برگه‌ی دیكه له‌پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا ده‌كات له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایش ئاشكرایكرد، ناتوانرێت گۆڕانكاری له‌پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراقدا بكرێت.
(شۆرش مسته‌فا) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به NNA ڕاگه‌یاندوە، دادگای فیدڕاڵی ڕێگری له‌به‌رده‌م كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و لیژنه‌ی دارایی ده‌كات، بۆ گۆڕینی پرۆژه یاسایی بودجه‌ی عێراق، ئه‌ویش به‌ئامانجی ئه‌وه‌یه كه لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌توانێت ئاڵۆگۆڕیهكی ئه‌وتۆ له‌بودجه‌دا بكات كه به‌دڵی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌بێت.