رێكخراوی ئۆپیك لە راپۆرتی ساڵانەیدا ئاشكرایكردووە، كە رووسیا لەمساڵدا دووەم گەورەترین هەناردەكاری نەوتە و دابەزینی نرخی نەوتیش زیانی 135 ملیار دۆلاری پێدەگەیەنێت.
بەپێی راپۆرتەكەی ئۆپیك، ئەگەر نرخی ناوەندی نەوت لە بازاڕەكان بۆ هەر بەرمیلێك 55 دۆلار بێت، ئەوا رووسیا لەمساڵدا بە نزیكەی 135 ملیار دۆلار زیانی بەردەكەوێت، ئەمە لەكاتێكدا ئەگەر رێژەی %10 ی ئەو نەوتەشی بۆ پێداویستی ناوخۆیی بەكاربهێنێت.
لە راپۆرتەكەدا ئەوە ئاشكراكراوە، كە روسیا رووبەڕووی هەڕەشەی زۆر دەبێتەوە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و هاتنەخوارەوەی بەهای روبلی رووسی.
ئۆپیك پێشبینی ئەوەشی كردووە، كە قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی رووسی كەمببێتەوە و رۆژانە 10.51 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمبێهێنێت لەمساڵدا.
رێكخراوی ئۆپیك لە مانگی تشرینی دووەم بڕیاریدا قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی كەمنەكاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی نەوت لە مانگی حوزەیرانی رابردووەوە تا ئێستا 60% ی بەهاكەی لەدەستداوە.