رێژەی فرۆشی چەكی ئەمریكا 23% زیادی كردوە

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی سەنتەری نێودەوڵەتی ئاشتی لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید، دەركەوتوە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا یەكەم وڵاتی فرۆشیاری چەكە لەسەر ئاستی جیهان.
 

بەپێی لێكۆڵینەوەكە رێژەی فرۆشی چەكی ئەمریكا لەنێوان ساڵانی 2010 – 2014 بەڕێژەی 23% زیادی كردوە.
ئەو لێكۆڵینەوەیە ئاشكراشیكردوە، ئەمریكا 32%ی چەكە فرۆشراوەكانی بە دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فرۆشتوە.

ئەو سەنتەرە ئاماژەی بەوەشكردوە لەدوای ئەمریكا، روسیا بە پلەی دوەم دێت لە فرۆشتنی چەكدا.
 
بەپێی لێكۆڵینەوەكە روسیا لە پێنج ساڵی رابردودا چەكی بە 56 دەوڵەت فرۆشتوە كە هەریەكە لە وڵاتانی هندستان و چین و جەزائیر لەپێشەوەی كڕیارانی چەكی روسین و %60ی چەكە فرۆشراوەكانی ئەو وڵاتەیان كڕیوە.
 

هەر بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیە دەركەوتوە هندستان یەكەم وڵاتی كڕیاری چەكە لەجیهان و لەماوەی نێوان ساڵانی 2010-2014 دا %15ی چەكە فرۆشراوەكانی جیهانی كڕیوە.