چەند راستیەك دەربارەی ئاو لەجیهاندا

•    زیاتر لەملیارێك كەس دەستیان بەئاوی پێویستی ژیانی رۆژانەیان ناگات
•    ساڵانە ملیۆنێك كەس بەهۆی بەكارهێنانی ئاوی ناخاوێنەوە تووشی نەخۆشی دەبن‌و گیان لەدەست دەدەن
•    نیوەی دانیشتووانی ئەفریقا دووچاری ئەو نەخۆشیانە بوون كە پەیوەندیان بەئاو پیسبوونەوە هەیە
•    40 دەوڵەتی جیهان كێشەی كەمئاوییان هەیە، كە نیوەیان دەكەونە ئەفریقاوە، تا ساڵی (2050) (12) دەوڵەتی تری ئەفەریقیا دەچنە ریزی ئەو وڵاتانەوە كە تووشی كێشەی كەمئاوی بوون
•    لەناوەڕاست‌و خۆرئاوای كیشوەری ئەفریقادا، (20) ملیۆن كەس پشت بەدەریاچەی (چاد) دەبەستن كە ئاوەكەی لەماوەی 40 ساڵی رابردوودا (95%) كەمی كردووە
•    ساڵانە (1 بۆ 3) مەتر رێژی ئاوی ژێرزەوی لەهیندستان‌و پاكستان دادەبەزێت.
•    ئاستی ئاو لەناوچەكانی چین‌و ویلایەتە یەكگرتوەكان ساڵانە مەترێك دێتە خوارەوە
•    200 ملیۆن كەس لەرێگەی بۆرییەوە ئاویان بۆ ناچێت
•    دژواریی دابینكردنی ئاوی تەندروست بەر لەهەر لایەك بەشارە گەورەكانی ئاسیا‌و ئەفەریقیا دەردەكەوێت كە بەخێرایی لەفراوانبوندان
•    لێكۆڵینەوەكانی بانكی گەشەی ئاسیا دەریدەخەن كە لە  كیشوەری ئاسیادا 700 ملیۆن كەس دەستیان بەئاوی تەندروست بۆ خواردنەوە ناگاو 200 ملیۆن كەسیش نازانن ئاوی بۆری چییە‌و تا دێ‌ بەهۆی زۆربونی ژمارەی دانیشتوانەوە دابینكردنی ئاو دژوارتر دەبێت.