ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق‌و فه‌ره‌نسا له‌ئێستادا وه‌ك یه‌كه‌و نزیكه‌ی سێ ملیار دۆلاره بۆ هه‌رلایه‌ك.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌مانه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه ئاژانسی هه‌واڵی (فورات نیوز) بڵاویكرده‌وه تێیدا هاتووه، (عه‌لی عه‌لاق) ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌گای تایبه‌تی خۆی له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ (دنی گوێر) باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له‌عێراق كۆبووه‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی هاوكاری ئابوری نێوان هه‌ردوولاو بابه‌ته هاوبه‌شه‌كانی نێوان عێراق‌و فه‌ره‌نسا كرا.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، (عه‌لی عه‌لاق) له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له‌لایه‌نی ئابوری‌و چۆنێتی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرد, ئاشكراشیكرد، له‌ئێستادا قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق‌و فه‌ره‌نسا له‌یه‌ك ئاستدایه‌و له‌نێوان دوو بۆ سێ ملیار دۆلاردایه.