نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت جارێكی تر دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 53 دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئازار نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی نوێی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی رابردودا نەوت روی لە بەرزبونەوە كردبوو.
نەوتی خاوی ئەمریكی ئەمریكی بەڕێژەی %2 دابەزی و نرخی یەك بەرمیل نەوت گەشتە 43.57 دۆلار كە ئەمە كەمترین نرخە لە ساڵی 2009 ەوە تۆماركرابێت.
نەوتی برێنت بەهەمانشێوە دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەك بەرمیل گەیشتە 53.34 دۆلار.