ئەندامێكی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت: عێراق 99%ی بەربومەكان هاوردە دەكات و تەنیا 1%ی بەرهەمەكانی هەناردە دەكات.
عوسمان دۆسكی ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند: پێویستیە لەبواری بەرهەمهێنانی نەوت و بەگەڕخستنی كەرتەكانی تری ئابوری وەك پیشەسازیی و كشتوكاڵ و گەشتیاری، عێراق بگاتە حاڵەتی خۆژێیەتی.
دۆسكی ئاماژەی بەوەشكرد بەگەڕخشتنی سامانەكانی تر لە وڵاتدا گرنگی زۆری هەیەو دەبێت عێراق دووربكەوێتەوە لە پشتبەستن بە نەوت وەك تاكە سەرچاوەی داهات.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە لەئێستادا عێراق 99%ی بەربومەكان هاوردە دەكات و تەنیا 1%ی بەرهەمەكانی هەناردە دەكات.