ڕۆژی ١٦/٣ درێژترین ڕۆژی نێو یادەوەریی نەتەوەیی و نیشتیمانیمانە، ڕۆژێكە هێندەی سەدەیەك ئازار و قوربانیدانی میللەتێكی لەخۆ گرتووە، كە شەڕانگێزی و جینۆساید و قێزەونترین چەكی سەردەم، نەیتوانی بوون و ئیرادەی بسڕێتەوە، ڕۆژێك كە هێندەی زام و ئازارەكانی، هەستی شانازی و گەورەیی بە گەلەكەی دەبەخشێت.
بەناوی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە لەیادی ٢٧ ساڵەی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە پرسە و سەرەخوشی خومان دووبارە دەكەینەوە و هیوای باشبونی زیاتر بو بریندارەكانی دەخوازین.
هیواخوازین بڕیاری بەپارێزگابونی هەڵەبجە ببێتە هۆی ساڕێژكردنی بەشێك لە زامەكانی خەڵكی شارەكە و لە ئاست قوربانیدانەكەدابێت و حكومەتی هەرێمیش هەنگاوی زیاتر بنێت بۆ زیاتر خزمەتكردنی پارێزگاكە.
ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی