بەمەبەستی گرنگیدان بە پەیوەندی نیوان هەرێمی كوردستان و هەرێمی لیتوانیا لە شاری سلێمانی یەكەمین بارەگای لیتوانیا كرایەوە.
محەمەد ڕەواندوزی سەرپەرشتیاری بارەگای دۆستایەتی كوردستان و لیتوانیا لە سلێمانی ڕایگەیاند” هاووڵاتیان دەتوانن لێرەوە داوای فیزا بكەن و كارو بارەكانیان ڕای بكەن وە كاردەكەین بۆ بازرگانان تا لە ڕیچگەی ئێمەوە بتوانن فیزایان بۆدابینبكرێت”
ئاماژەی بەوەشدا كاردەكەین بۆ ئەوەی قوتابیان بتوانن بچنە لیتوانیا و بخوێن وە كاردەكەین بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشن و پێویستیان بە چارەسەرە وە دەمانەوێت تیپە هونەریەكان بەشداری كاری هونەری هەرێمی لیتوانیا بكەن و گرنگیش بە بواری وەرزشی نێوان هەردوولا بدرێت.
لە كردنەوەی بارەگای دۆستایەتی كوردستان و لیتوانیا هەریەكە لە سەرۆك وەزیرانی پێشووی لیتوانیا و پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئامادەی بوون سەرەتا ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی وتی” لیتوانیا یەكێكە لەو ووڵاتە پێشكەوتوانەی سەر بەووڵاتانی ئەوروپایە گرنگی خۆی دەبێت لە ئێستادا لە شاری سلێمانی بارەگای كردۆتەوە”
ئاماژەی بەوەشدا زۆر ووڵاتی دیكە هەیە كە داوایانكردووە هەلی خویندن برەخسێنن بۆ خوێندكارانی سلێمانی لە ئاستەكانی بەكالریۆس و ماستەر و دكتۆرا كە ئەمەش دەبێتە ئاشناكردنمان بەووڵاتانی جیهان.
لای خۆشیەوە هەڤاڵ ئەبو بەكر سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی” كورد بەدرێژایەتی مێژووی دۆستایەتی لەگەڵ هەموو كەسێك كردووە یەكێكین لەو میلەتانەی زەوی كەسمان داگیرنەكردووە”
داواشیكرد ووڵاتی لیتوانیا و ووڵاتانی دیكە پشتیوانی كوردستان بكەن لە شەری دژی داعش و ئەو ڕەشە كوژیەی دەكرێت وە یارمەتی ئەو ئاوارانە بدەن كە 291 هەزار ناوخۆییە و 27 هەزار ئاوارەی دیكە هی خۆرئاوای كوردستان و 36 هەزار ئاوارەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان.
ئیبراهیم عوسمان كنسوڵی فەخری كۆماری لیتوانیا لە عێراق وتی” ئەمە یەكەمجارە بارەگایەك دەكرێتەوە لە عێراقدا وە ئێمە وەك قنسوڵ هەموو هاوكارییەكیان دەكەین لە سەرجەم بوارەكاندا بۆ گرنگیدان بە پەیوەندیەكانی نێوان كوردستان و لیتوانیا” هەرێمی لیتوانیا دەكەوێتە باكوری ڕۆژ هەڵاتی پۆڵنداوە و سەر بە ووڵاتانی ئەوروپایە.