ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى تەواوى کارەکانى کردووە بە ئەلکترۆنى یەک پەنجەرەى کارو بارى هاووڵاتیان بەسیستمى کۆمپویتەرى بەڕێدەکرێت.
توانا محەمەد بەرپرسى بەشى ئایتى لە ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى لە لێدوانێکدا بۆ سایتى ژوور وتى” لەدواى کۆتاى هاتنى خولى ڕاهێنانى کارمەندانى ژوورى بازرگانى لە ئێستادا هەمو فەرمانبەران ئامادەن و ڕاهێندراون بۆ کارکردن لەسەر سیستمى کۆمپوتەرى لەماوەیەکى نزیکدا بەفەرمى کاردەکرێت بە سیستمى کۆمپویتەری”
وتیشى” ئەم سیستمە بەوشێوەى یەک پەنجەرەى دەبێت و هەر هاووڵاتیەک کە سەردانى ژوورى بازرگانى دەکات لە ڕێگەى یەک پەنجەرەوە کارەکانى بۆدەکرێت و چەند جێگەیەک ناکات بۆڕایکردنى کارەکانیان”
لەئێستادا ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى تەواوى کارکردنى ژوورى کردووە بە ئەلکترۆنى و بە شێوەیەکى پێشکەوتوانە کارەکانى بەڕێوەدەبات.





