قەیرانی ئاوی شیرین لەكوردستان‌و توركیا‌و سوریا‌و عێراق‌و ئێران

سەنتەرێكی تۆژینەوە ئاماژە بەوە دەكات كە عەمباری ئاوی ژێرزەوی كوردستان‌و ئێران، عیچراق‌و سوریا‌و توركیا روو لەكەمییە، بەپێی ئەو تۆژینەوەیە كە لەڕێگەی دراوەكانی مانگی دەستكردی ئەندازەیی گرانشی ناساوە ئەنجامدراوە دەركەوتووە كە چەند بەشێكی گەورەی ناوچە كەم ئاوە شیرینەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرچاوەكانی ئاوی خۆیان لەدەیەی رابردوودا لەدەستداوە.
 
شارەزایانی زانكۆی كالیفۆرنیا‌و سەنتەری ناسا‌و سەنتەری نیشتمانی تۆژینەوەی ئەمەریكا ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە لەماوەی 7 ساڵدا (2007 تا 2010) بەشێك لەتوركیا‌و سوریا‌و عێراق‌و ئێران كە 144 كیلۆمەتر چوارگۆشە لەكۆی عەمباری ئاوی شیرینی خۆیان لەدەستداوە. (هەر كیلۆمەترێك یەكسانە بەملیارێك مەتر چوارگۆشە‌و هەر مەترێكی چوارگۆشەش یەكسانە بە1000 لیتر ئاو، بەم پێیە 1444 كیلۆمەتر چوارگۆشە یەكسانە بە144 ملیار مەتر چوارگۆشە یان 144 هەزار ملیار لیتر)، كە ئەم بڕە هێندەی كۆی ئاوی دەریای مردووە لەئەردەن. بەبڕوای ئەم شارەزایانە 60% ئەم كەمبوونەوەیە هۆكارەكەی دەرهێنانی ئاوی ژێر زەوی‌و گۆڕانكارییەكانی كەش‌و هەواو پەنگخواردنەوەی گەرمای زەوییە.
 
ئەم دراوانە ئەنجامی یەكەمین تۆژینەوەیە كە لەناوچەكانی كوردستان كراوە لەڕێگەی مانگی دەستكردو سەنتەری ناوداری ناساوە، فامیگلیتی توێژەری باڵای ئەم لێكۆڵینەوەیەو مامۆستای هایدرۆلۆژی زانكۆی كالیفۆرنیا رایگەیاندووە كە دراوەكان نیشانەی ئاگادار كردنەوەی ئەوەن كۆی عەمباری ئاوی شیرین لەدەوروبەری روباری دیجلەو فورات لەكەمبوونەوەدایە. لەپاش هندستان، ئەم ناوچەیە دووەمین ناوچەیە كە بەخێرایی عەمباری ئاوی ژێری زەوی لەجیهاندا لەدەستدەدات. ئەم كەمبوونەوەیە لەدوای وشكەساڵی 2007ەوە زیاتر بەدیدەكرێت.
 
فامگیلی ئاماژە بەوە دەكات كە هەبوونی جمكە مانگی دەستكردی تاقیكردنەوەی كەشوهەواو گرانشی وەك ئەوە وایە كە هێڵكێشێكی گەورەت لەئاسماندا پێبێت‌و ئەوە دەخاتەڕوو كە سەرچاوەی ئاوی هەر ناوچەیەك لەگەڵا تێپەڕینی كاتدا بە چ ئەندازەیەك گۆڕانكاریی بەسەردا دێت.
 

بەپێی تۆژینەوەكە نزیكەی یەك لەپَنجی ئافاتی ئاو، هۆكارەكەی وشكەساڵی‌و كەمبوونەوەی بەفربارینە، بەتایبەتی ئەو وشكەساڵییەی لە2007دا ئەم ناوچەیەی گرتەوە، لەدەستدانی ئاوی سەر زەوی‌و دەریاچەو كانیاوو روبارەكانیش هۆكاری یەك لەپێنجێكی دیكەیە، بەڵام هۆكاری سەرەكی لەدەسچوونی ئاو كە نزیكەی 90 كیلۆمەتری چوارگۆشە دەگرێتەوە، كەمبوونەوەی ئاوی ژیچر زەوییەوەیە.

ئەو دەڵێت كاتێك كە بەهۆی وشكەساڵییەوە سەرچاوەكانی ئاوی سەر زەوی لەبەردەست نامێنن، جوتیاران‌و خەڵكیش روودەكەنە سوود وەرگرتن لەئاوی ژێر زەوی، بۆ نمونە دەوڵەتی عێراق بۆ دەرباز بوون لەوشكەساڵی نزیكەی 1000 بیری بۆ دەرهێنانی ئاوی ژێر زەوی لێداوە.
 

تۆژینەوەكە دەڵێت “ئیدارە كردنی ئاو لەرۆژهەلاتی ناوەڕاستدا مەسەلەیەكی ئێجگار ئاڵۆزە، بەتایبەتی كە ئەم ناوچەیە ئێستا رووبەرشووی كەم ئاوی‌و وشكەساڵی‌و بێبارانی‌و ململانێیەكی گەورەی چەند وڵاتێك لەسەر سەرچاوەكانی ئاو بۆَتەوە.
فامینگلیتی دەڵێت “رۆژهەلاتی ناوەڕاست بەئەندازەی جاران ئاوی نییە، بەمەرجێك بەیەكێك لەو ناوچانەی جیهان دادەنرێت كە بەهۆی گۆڕانكاری ئاوو هەواوە رێژەی بارانبارینێكی زۆر كەمتر ئەزمون دەكات، ناوچە گەرمەسێرەكانی جیهان وشكتر دەبن، لەبەرئەوە رۆژهەلاتی ناوەڕاست‌و هەموو ناوچە گەرمێنەكانی دنیا ناچارن كە سەرچاوەكانی ئاوی خۆیان بەباشترین شێوە بەڕێوەبەرن بۆ ئەوەی لەتینوویەتی بەدووربن”.

 
 
 
 

ئا: راگەیاندنی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی