“لەبەر بەرژەوەندی گشتيیە” ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كێشەی بازرگانەكانی شیرەمەنی چارەسەردەكات

بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو گرفت و رێگریانەی دەهاتە بەردەم كاری بازرگانەكانی شیرەمەنی لە مەرزی باشماغدا، ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ هەریەكە قایمقامی مەركەزی سلێمانی ، نوێنەری تەندروستی ،ڤیرتێرنەری باشماغ  ، كوالیتی كۆنترۆڵ و ئاسایشی ئابوریدا كۆبووە.
 دوای گفتوگۆیەكی چڕوپر ،گەیشتنە ئەنجامی دۆزینەوەی رێگەچارەیەكی گونجاو كەلەگەڵ بەرژەوەندی گشتیدا بگونجێت و گرفت بۆ بازرگانەكانیش دروست نەبێت
ئەنجامدانی ئەو كۆبونەوەیە لەكاتێكدا ماوەی چەند مانگێكە بازرگانەكانی شیرەمەنی لە مەرزی باشماغ توشی رێگری و كێشە دەبون.