سێ هەزار فەرەنسی لە پێدانی باج هەڵاتوون

داواکاری دارایی فەرەنسا
داوایکردووە، کە لقی سویسرای بانکی
HSBCلەسەر هەڵاتن لە پێدانی
باج دادگایی بکرێت ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی لێکۆڵینەوەیەکی وەزارەتی دارایی فەرەنسا
دەریخستووە، کە 3 هەزار فەرەنسی لە پێدانی باج هەڵاتوون و سەرمایەکانیان لە
بانکەکانی دەرەوە داناوە
.

لە بەیاننامەیەکدا بانکی HSBC رایەگەیاندووە، کە وەها داواکارییەک شتێکی
ئاساییەو ئەوە کەیسێکی دادوەرییە کە هێشتا ئاکامەکەی دیار نییە
.
لقی
سەرەکی بانکی HSBCلە بەریتانیا بە هەمان
شێواز سکاڵایەکی لەسەر تۆمارکراوە
.

بۆ
وەڵامدانەوەی ئەو سکاڵایە، بانکی HSBCمانگێک دەرفەتی
لەبەردەمدایە، پاشان داواکاری دارایی فەرەنسا دیاریدەکات کە ئایا دانیشتنی دادگا
بەڕێوەبچێت یان بە پێچەوانەوە سازش لەسەر ئەو کەیسە بکرێت
.

رۆژنامەی
فەرەنسی ” لێ مۆند” ئاشکرایکردووە بانکەکە رەتیکردووەتەوە بە پێدانی 1.6
ملیۆن دۆلار سازش لەسەر ئەو کەیسە لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فەرەنسا
بکات.