لەژیر چاودیرى ژورى بازرگانى و پیشە سازى سلیمانى و بە بەشدارى ژمارەیەک کومپانیاى جیاواز لە شارى سلیمان فیستیڤالی بە بازار کردن لە سلێمانی بەرێوەچوو.
بەئامادەبوونی یاسین رەحیم فەرەج جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی فستیڤالى نەوروز بو بازارکردن لەسلێمانی دەستی بەکارەکانیکرد.
داستان فازل یەکیک لە ریکخەرانى فستیڤالەکە بو سایتى ژورى بازرگانى وتى” لە هوتیل سلیمانى پالاس لەژیر چاودیرى ژورى بازرگانى و پیشە سازى سلیمانى فیستیڤالى نەوروز بو بازارکردن دەستی بەکارەکانیکرد”
وتیشى” فیستیڤالەکە ماوەى ٧ روژ دەخایەنیت لە 13/3 تا 3/19 کەنزیکەى ٦٠ کومپانیاى خوراک و جلو لەرگ و جوانکارى تیایدا بە شدارن و بە ریژەیکى باش کومپانیاکان داشکاندنیان کردووە”









