ئه‌و ژنه سویدیه‌ی، كه خولیای سێكس كردن بوه له‌گه‌ڵ ئێسقانی مرۆڤدا و مانگی نۆی ئه‌مساڵ ئێسك و پروسكی 6 كه‌سی مردو له ماڵه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه، له‌لایه‌ن دادگاوه به 2 ساڵ زیندانی حوكم درا.
ئاره‌زوی کڕینی ئێسک و پروسکی مرۆڤ گفتوگۆیه‌کی زۆری له نێو رۆژنامه و شه‌قامی سویدا دروست کردوه، به‌پێی بۆچونی به‌شێک له رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسانی ئه‌و وڵاته مافی هه‌مو تاکێکه ئێسک و پروسکی مرۆڤ بکڕێت، به مه‌رجێک تاوان یاخود بێ ڕێزیان پی نه‌کات. ئه‌و ژنه ٣٧ ساڵه‌ش زۆربه‌ی ئێسک و پروسکه‌کانی له وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌نافیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کینیا کڕیوه. پێشتریش یه‌ک جار فه‌قه‌راتی مردویه‌کی به بڕی ٢٠٠٠ کرۆن، که نزیکه‌ی ٢٥٠ دۆلاری ئه‌مریکی ده‌کات به که‌سێکی تر له شاری ئوپساڵا فرۆشتوه.
مانگی نۆی ئه‌مساڵ له شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید ئێسك و پروسكی 6 مردو له لایه‌ن پۆلیسی سویده‌وه له ماڵی ئه‌و ژنه‌دا دۆزرایه‌وه. 20ی ئه‌م مانگه‌ش له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و وڵاته‌وه به دو ساڵ زیندانی حوکم درا، هۆکاری زیندانیكردنیشی له‌به‌رئه‌وه نیه ئێسک و پروسکی مرۆڤ له ماڵه‌که‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵکو له به‌ر بێ رێزیه به‌رامبه‌ر مافی مردو، واتا سێکس کردنه له گه‌ڵ ئێسقانی مردوه‌کاندا بێ ئاره‌زوی خۆیان، ئه‌مه‌ش ناگونجێت له‌گه‌ڵ یاساکانی سوید و مافی رێزلێنان له مردوه‌کان. به گوێره‌ی یاسای سوید هه‌ر که‌سێک بی رێزی به مردو بکات له هه‌ر شوێنێک بێت، ئه‌وا به پێی یاسا سزا ده‌درێت.
ئانا، کچێکی دراوسێی ئه‌و ژنه، ده‌گێڕێته‌وه، كه ئه‌و ژنه ٣٧ ساڵه له ماڵه‌که‌ی خۆیدا پێش یه‌ک ساڵ سکێلێت و ئێسک و پروسکی مردوی بۆ یه‌که‌مین جار نیشان داوه،. جارێکیش داوای له ئانا کردوه سێکسی له‌گه‌ڵدا بکات به مه‌رجێک خۆی رۆڵی مردو ببینێت، واتا خۆی بکات به مردو، ئاناش زۆر ترساوه و ره‌تیكردوه‌ته‌وه.