نرخی کاتژمێری زیره‌کی ئەپل دیاریکرا

نرخی هەر کاتژمێرێکی بەرهەمی کۆمپانیای ئەپڵ بەپێی ئەوه‌ی
کە ئەو کاتژمێره‌ لە چ ماده‌یەک درووستکرابێت لە 349 دۆلاره‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات تاوه‌کو
17 هەزار دۆلار
.
کاتژمێری ئەپڵ لە دوو سایزی 42 ملیمەتر و 38 میلیمەتر لە
بازاره‌کاندا پێشکەشده‌کرێت، سایزه‌ گەوره‌کەی نزیکەی 50 دۆلار لە ئەوه‌ی دیکە
گرانتره‌
.
کۆمپانیای ئەپڵ هەروه‌ها رۆژی ئاشکراکردنی ئەو بەرهەمەی
خستەڕوو و رایگەیاند، کە لە رۆژی 24 ی مانگی داهاتوو ئەو ئامێره‌ لە بازاڕه‌کاندا پێشکەشده‌کرێت
.
سەره‌رای ئەوه‌ش چەندین کۆمپانیای رکابەری کۆمپانیای
ئەپڵ، وه‌ک کۆمپانیای هواوی و ئێل جی بەرهەمی کاتژمێری زیره‌کی کۆمپانیاکەی خۆیان
خستووه‌تەڕوو
.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەونیدا لە سان فرانسیسکۆ، بەڕێوبەری
کۆمپانیای ئەپڵ ئاشکرایکرد کە کاتژمێری ئەپڵ لە ستانلێس ستیل درووستکرابێت نرخەکەی
لە 429 دۆلاره‌وه‌ تا سەرووی 1000 دۆلار ده‌گۆڕدرێت
.