لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ بەرچاو ڕونی زیاتری هاوڵاتیان ئاماری كار و چالاكییەكان و هەروەها بڕی پارەی غەرامەكراوی مانگی 2 بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە .
لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە سەرپێچییەكان لە بەرواری 1-2 تا28-2-2015 لیژنەكان (3103) شوێنیان بەسەركردووەتەوە و بەووردی بەدواداچونیان كردووە بۆ جێبەجێ كردنی مەرج و رێنماییەكان.
لە كۆی ئەو شوێنانەی كە بەسەركراونەتەوە (269) شوێن بەهۆی پابەند نەبونیان بە مەرج و رێنماییەكانەوە پسوڵەی سەرپێچیان بۆ كراوە و (18) شوێنیش بەهۆی جۆری سەرپێچییەكانیانەوە بڕیاری داخستنیان دراوە (1) شوێنیش رووبەرووی دادگا كراوەتەوە.
هەر بەپێی ئامارەكەی لیژنەهاوبەشەكان لەو مانگەدا (48 تۆن و 3سەد و 40 كیلۆگرام) خواردن و مەوادی بەسەرچوو زیانبەخش دەستی بەسەردا گیراوەو لەناو براوە .
هەروەها بڕی ئەو غەرامانەی كە لە ئەنجامی سەرپێچی شوێنەكان كراوە بڕی 38ملیۆن و7سەدو 75 هەزار دینارە و بەپێی یاساو رێنماییەكانیش ئەو پارەیە دەچێتە سەر داهاتی گشتی.