دراوی جۆری 50 هەزار ریاڵی ئێرانی گۆڕانكاری تێدادەكرێت و دروشمی ئەتۆمیی لەسەر دراوەكە لادەبرێت.
لە سەر دراوی جۆری 50 هەزار ریاڵی ئێرانی دروشمی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە لابراو لەشوێنی ئەو دروشمە وێنەیەكی دەروازەی زانكۆی تاران درانراوە.
بەپێی وتەی چاودێرانیش لابردنی ئەو دروشمە وا لێكدەدرێتەوە كە هەنگاوێك بێت بۆ رازیكردنی رای گشتیی ئێران بەمەبەستی راگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی كە كە پێش چەند رۆژێك محەمەد جەواز زەریف، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئاماژەی پێدابوو.