بۆ یەكەمجار لەسەرەتای هەناردەكردنی نەوتەوە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بڕی هەناردەكراو گەیشتە 400 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە: بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەندەری جیهانی توركییەوە بڵاوكراونەتەوە، ڕۆژی دوو شەممە 9ی ئازار، هەناردەی نەوتی هەرێم گەیشتوەتە 400 هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا، ئەمەش بۆ یەكەمین جارە لە دوای ڕێككەوتنەكەی هەرێم و بەغدا ئەو بڕە هەناردە بكرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسەكە، هەفتەی ڕابردو تێكڕای 350 هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا ڕەوانە كراوەو لەمانگەكانی كانوونی دووەم و شوباتیشدا، تێكڕای 275 بۆ 300 هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا هەناردە كراوە.