پێوەری ئاسایشی خۆراكی جیهانی دەریدەخات كە ئەمەریكا، دانیمارك، نەرویجو فەرەنسا بەخستنەڕووی فراوان، دەرامەتی باڵا، خەرجییەكی كەم بۆ خۆراك بە بەراورد بەخەرجییەكانی تر، لێكۆڵینەوەو توێژینەوەی فراوان، لەئاسایشی خۆراكدا لەریزی پێشەوەی جیهاندان. هەروەها خەڵكی ئەمەریكاو وڵاتانی ئەوروپای رۆژئاوا بەشێوەیەكی مام ناوەند رۆژانە 1200 كالۆری زیاتر لەوڵاتانی كەمدەرامەت مەسرەف دەكەن.
بەپێی دراوەكانی ئاسایشی خۆراكی جیهانی هەر كەسێك بۆ بەسەربردنی ژیانێكی تەندروستو چالاك رۆژانە پێویستی بە 2300 كالۆرییە.
لەبەرامبەردا، ئاسایشی خۆراكی جیهانی ئاماژە بەوە دەكات كە خراپترین وڵاتان لەڕووی ئاسایشی خۆراكەوە بەپێی ریزبەندی بریتین لەئەفغانستان، بەنگلادیش، بۆركینافاسۆ، برۆندی، كەمبۆدیا، ئەفریقیای ناوەراستو جیبۆتیو ئەریتریاو روانداو مۆزەبیقو نێجیریاو چەندین وڵاتی دیكەی كیشوەری ئەفەریقا.
ئاسایشی خۆراكی جیهانی رایگەیاندووە كە تا ساڵی 2030 بەرهەمهێنانی خۆراكی جیهان بەپێی پێویستیەكانی دانیشتوان بەلانیكەمەوە پێویستە بڕی بەرهەمهێنان بەڕێژەی 50% زیاد بكات.