ژمارەیەك بەروبومی هاوردە باجیان دەخرێتەسەر

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو گرنگی پێدان و ساخكردنەوەی بەروبوومی خۆماڵی، بڕیاریدا باج بخرێتەسەر ژمارەیەك لەو بەروبومانەی كە لەدەرەوە دەهێنرێتە هەرێمی كوردستان.
 
عەبدولڕەحمان عەلی رەزا، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكیدا رایگەیاند: وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە باج بخرێتەسەر ئەو بەروبومانەی كە لەدەرەوە هاوردە دەكرێن و دەهێنرێنە ناوخۆی هەرێمی كوردستان.
 
عەبدولڕەحمان عەلی وتیشی: باج دەخرێتە سەر ئەو بەروبومانەی كە لەكوردستاندا هەیە و پێداویستی ناوخۆش پڕدەكاتەوە، هەر بەروبومێكیش پێداویستی ناوخۆ پڕنەكاتەوە ئەوا باجی لەسەر لادەبرێت.
 

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد: “بۆ هەر كیلۆیەك میوە و سەوزە بڕی 200 بۆ 240 دینار لە گومرگەكان باج وەردەگیرێت، بۆ هەر كیلۆیەك گۆشتی مریشك بڕی 350 دینار وەردەگیرێت، هەروەها باجیش خراوەتە سەر گۆشتی سور و چەرەسات و چەند خواردنێكی دیكە.