ڕاوێژکارى ئابورى ئێران سەردانى ژوورى بازرگانى دەکات

 
 
بەمەبەستى زیاتر گرنگیدان بەکارى بازرگانى نێوان سلێمانى و ئێران ڕاوێژکارى ئابورى ئێرانى سەردانى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانیکر.
سیروان محەمەد سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانى ژوور ڕۆژى دووشەممە 9/3/2015 پێشوازیانکرد لە ڕاوێژکارى ئابورى ئێران، کە بەمەبەستى کارى زیاتر و دروستکردنى پەیوەندى بازرگانى لە نێوان ئێران و سلێمانى سەردانی ژووری بازرگانی کرد.
ڕاوێژکارەکەى ئێران ئاماژەى بەوەدا کە پێویستە پەیوەندیەکان پتەو بکەین و کارى زۆرتر بکەین تا بازرگانان بە شێوەیەکى ئاسان کارەکانیان ڕاى بکرێت و پەکیان نەکەوێت لە نێوان هەردوولادا.
لاى خۆشیەوە سروان محەمەد داوایکرد کە پێویستە ووڵاتى ئێران کارگەکانیان بێنە شارى سلێمانى بەتایبەت لەو ناوچانەى کە زەوى دابینکراوە بۆ وەبەرهێنە بیانیەکان.
پێشنیارى هێنانى کارگە بۆ سلێمانى لەلایەن ڕاوێژکارى ئابورى ئێرانى بە بایەخەو گرنگى پێدراو بڕیاریدا سەردانى ئەو ناوچانە بکات کە دابینکراوە بۆ ئەو کارگانە و هەڵسەنگاندنى و کارى گونجاوى بۆ بکەن و هەوڵى تەواو بدرێت بۆ دانانى کارگە و دواى گەشتنیان بە ئەنجامێک بۆ دانانى شێوازێک بۆ کار ئاسانى بۆ ئەو مەبەستە وەڵامى ژوورى بازرگانى دەدەنەوە.