ئەگەر پارەى عێراقى لە بازاڕدا بێت دۆلار بەرزتر دەبێتەوە

 
لەگەڵ ئەوەى بەرزبونەوەى دۆلار زیاتر لە 127 هەزار و 750 تێپەڕاند بەرزبونەوەش بەرەو زیاتر دەڕوات و هۆکارەکەشى بانکى مەرکەزى عێراقیە.
حەمید عەبدووڵا ئەندامى ئەنجومەنى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى و شارەزا لە دراودا بەسایتی ژووری ڕاگەیاند” دۆلار لە بازاڕەکانى سلێمانیدا بەشێوەیەکى بەرچاو بەرز بۆتەوە کە ئەمەش هۆکارەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کە بانکى مەرکەزى لە عێراقدا دۆلار ناخاتە بازاڕەوە وەک پێشوو کە ڕۆژانە 170 تا 220 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرا بەڵام ئێستا ئەو ڕێژەیەى دابەزاندووە بۆ یەک لەسەر سێى پێشوو واتا 65 بۆ 70 ملیۆن دۆلار لە هەر ڕۆژێکدا وە ئەوەشى ناشەفافکر کە ڕۆژانە لە سایتەکاندا چەند دەفرۆشرێت”
وتیشى” ئەمە جێگەى تێڕامانە کە بۆ بەردەوام نرخى دۆلار بەرز دەبێتەوە بەبوچونى من ئەگەر عێراق چاو لە سیاسەتى ئابورى ئێرانى بکات ئەوا دەبێت دۆلار بەرز بکاتەوە وە ئەگەر چاو لە سیاسەتى ئابورى ئەمریکاش بکات نابێت دۆلار بەرز بکاتەوە”
ئەندامەکەى ئەنجومەنى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى ئاماژە بەوەدەکات سالانە دوولار بەرزبونەوەبەخۆیەوە دەبینێت بەلام ماوەکەى کەم بووە بەم شێوەیە نەبووە.
شۆڕۆ ئەحمەد خاوەنى نوسینگەى کڕین و فرۆشى دۆلار لە بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى بە ئاوێنەى ڕاگەیاند” دۆلار بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بۆتەوە وەئەم بەرزبونەوەیەش بە بڕواى ئێمە بەردەوام دەبێت لە ئێستادا پارەى عێراقیش کەمەلە بازاڕەکاندا ئەگەرنا دۆلار بەشێوەیەکى زیاتر بەرز دەبێتەوە و دۆلاریش لە بازاڕەکاندا کەمە”
بەرزبونەوەى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستاندا بەردەوام ڕودەدات بەڵام لەمساڵدا بەرزبونەوەکە درێژەى کێشاوە و پێشبینى دەکرێت بەردەوامى هەبێت.