وەفدێکى بازرگانانى تورکیا کە لە ژمارەیەک بازرگان و وەبەرهێنى شارە جیاجیاکانى ئەو وڵاتە پێکهاتبون سەردانى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانیان کردو لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانى ژورى بازرگانى کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا سیروان محهمهد سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى باسى لە بەرەوپێشچونى بوارى پیشەسازى لە هەرێمى کوردستان و بەتایبەت شارى سلێمانى کرد.
سیروان محەمەد ئاماژەى بەوەشکرد حکومەتى هەرێم کارئاسانى لە بوارى وەبەرهێناندا بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران کردوە.
سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى داواى لە بازرگانە تورکەکان کرد بەشێوەیەکى زیاتر روبکەنە شارى سلێمانى و کارى وەبەرهێنان ئەنجام بدەن.
لاى خۆشیەوە نوێنەرى وەفدە تورکیەکە رایگەیاند: لەمەودوا هەوڵدەدەن بەشێوەیەکى چڕتر و فراوانتر کارى وەبەرهێنان و بازرگانى لە شارى سلێمانى ئەنجام بدەن.