قازانجی كۆمپانیای ئەدیداس كەمدەبێتەوە

قازانجەكانی كۆمپانیای ئەدیداسی ئەڵمانی لەساڵی رابردوودا پاشەكشەی كردووەو بەبەراورد بە ساڵی 2013 قازانجەكانی %22 كەمیان كردوە.
بەپێێ‌ زانیارییەكان لەساڵی رابردوودا قازانجەكانی ئەو كۆمپانیایە گەیشتووەتە 642 ملیۆن یۆرۆ، كە دەكاتە 715 ملیۆن دۆلار ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ئامارەكانی 2013 دا قازانجەكانی ئەدیداس لەسەدا 22 كەمیكردوە.
یەكێك لە هۆكارەكانی پاشەكشەی ئەدیداس هەواڵە خراپەكانی چەند مانگی رابردووی چالاكییەكانی مۆسكۆ بوون، كە یەكێكە لە بازاڕەكانی ئەو كۆمپانیایە، كە لە رێگەی دابەزینی بەهای دراوی رۆبڵی رووسی تەواوی قازانجی پاشەكشەی كرد.
لەئێستادا كۆمپانیای ئەدیداس كە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی كەرەستەی وەرزشی دەیەوێت لە رێگەی فرۆشتنی كەرەستەی گۆڵف زیانەكانی كەمبكاتەوە و قازانجەكانی زیاتر بكات.