له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت كه بەشێوەیەکی کارا هەوڵیانداوە بۆ خەرجکردنی مافە داراییەکانی کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی، به‌ووته‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته، لەماوەی شه‌ش مانگی ڕابردوودا زیاتر له 55 ملیۆن دۆلاریان بۆ خوێندكارانی توناسازی خه‌رجكردووه.
رونكردنه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی پێشتری ئاوێنه‌نیوز دێت له‌باره‌ی خه‌رجنه‌كردنی پاره‌ی خوێندكارانی به‌رنامه‌ی تواناسازی له‌به‌ریتانیا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، له‌وباریه‌وه وه‌زاره‌تی ناوبراو ده‌ڵێت، “وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستیی بەشێوەیەکی کارا هەوڵی داوە خەرجکردنی مافە داراییەکانی کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی دوا نەکەوێت.”
له‌رونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو “لەماوەی (٦) مانگی ڕابردوودا‌و لەچوارچێوەی (١٠) لیستی یەک لەدوای یەکدا چەکی موستەحەقاتی دارایی بۆ (١٩٢٦) کاندیدی بەرنامەی تواناسازی خەرج کردوه کە کۆی گشتی پارەی خەرج کراو بۆ کاندیدانی تواناسازی لەماوەی ئەو شەش مانگەدا بریتییە لە (٥٥١٩٩٨٦٦) (پەنجاو پێنج ملیۆن‌و سەدو نەوەدو نۆ هەزارو هەشتسەدو شەست‌و شەش) دۆلار.
به‌پێی رونكردنه‌وه‌كه “وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ ئەوەی لەئایندەیەکی نزیکدا شێوازی سەرفکردنی موستەحەقاتی دارایی بەشێوازی ئەلکترۆنی‌و لەڕێگه‌ی سیستەمی بانکییەوە بگاتە کاندیدەکانی بەرنامەی توانسازی.”
19ی ئه‌م مانگه، له‌نوسراوێكدا كه ئاراسته‌ی ئاوێنه‌نیوزیان كردبوو، ژماره‌یه‌ك خوێندكاری به‌رنامه‌ی توناسازی له‌به‌ریتانیا كه به‌ووته‌ی خۆیان ژماره‌یان نزیكه‌ی 400 خوێندكاره، رایانگه‌یاندبوو، “ئێمه وه‌ك خوێندكارانی به‌رنامه‌ی تواناسازی له‌به‌ریتانیا ماوه‌ی شه‌ش مانگه چاوه‌روانی پاره ده‌كه‌ین، به‌ڵام تائێستا بۆمان خه‌رجنه‌كراوه‌و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاش وه‌ڵاممان ناداته‌وه”.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا خشته‌ی خەرجی کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی لەنێوان (٩/٥/٢٠١٢) تا (٢٠/١١/٢٠١٢) خستەڕوو.
سەرچاوە : ئاوێنە