لەدوای جێگیربوونی نرخی زێڕ لەسەروو ئاستەكانی 1200 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێك لە هەفتەی رابردوودا، بەڵام بەهۆی ئاشكراكردنی ئامارەكانی كەرتی كاری ئەمریكا و دابەزینی رێژەی بێكاریی بۆ ئاستەكانی 5.5%، كە بە نزمترین ئاستی بێكاریی دادەنرێت لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، نرخی زێڕ ڕووی لەدابەزین كردو گەیشتە ئاستەكانی 1164.95 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێك.
دابەزینی نرخی زێڕ لەدوای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكی دێت لە بازاڕەكانی جیهاندا، كە بووە هۆی دابەزینی بەهای سەرجەم ئەو دراوانەی كە ركابەریی دۆلاری ئەمریكی دەكەن.
ئامارەكانی كەرتی كار ئاشكرایانكرد، كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەركەوتووبوو لە دەستەبەركردنی بڕی 295 هەزار هەلی كار لەماوەی مانگی شوباتدا ، ئەم بڕەش گوزارشت لە گەشەكردنی كەرتی كاری ئەمریكا دەكات، كە كاریگەری دەبێت لەسەر وادەی بەرزكردنەوەی نرخی سوود لەلایەن بانكی فیدراڵی ئەمریكاوە.