سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7-3-2015 ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی
به‌نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی ژووره بازرگانیه‌کانی کوردستان و به‌هاوبه‌شی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی سوید کۆنفرانسێکی فراوانی له ئوتێل گراندمیلینیۆم له‌شاری
سلێمانی ئه‌نجامدا.
کۆنفرانسه‌که له‌ژێرناوی پشتیوانیکردنی ژنانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان
بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ڕێوه‌چوو.
له یه‌که‌م رۆژی کۆنفرانسه‌که‌دا که تایبه‌ت بوو به ته‌ندروستی و گه‌شه‌پێدانی
ئابوریی ژنان چه‌ندین بابه‌ت ده‌رباره‌ی بازرگانی و ته‌ندروستی له‌لایه‌ن که‌سانی
پسپۆر‌و تایبه‌تمه‌نده‌وه پێشکه‌ش کرا.
له کۆنفرانسه‌که‌دا چه‌ندین لایه‌نی وه‌ک نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
و چه‌ندین پسپۆڕ‌و مامۆستای زانکۆ ئاماده‌بوون.
بڕیاره کۆنفرانسه‌که ماوەی دوو رۆژ بخایه‌نێت و رۆژانی 7 و 8 ی 3 به‌رده‌وامیی هه‌بێت.