باج دەخرێتە سەر هاوردەكردنی زێڕ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی باجه‌کانی هه‌رێم به‌ نوسراوێک بڕیار ده‌دات باج بخرێته‌ سه‌ر هاورده‌کردنی
زێڕ.

بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان، لە 18/1/2015 ئەم
بەڕێوەبەرایەتییە سەرجەم بەڕێوەبەراتییەكانی باجی دەرامەت لە خەمڵاندنی باجی سەر
هێنانی زێڕ ئاگاداركردووەتەوە، هەر كۆمپانیایەك زێڕ هاوردە بكات، دەبێت 5%ی قازانج
بۆ هاوردەكردنی زێڕی دروستكراو و 3%ی قازانجی خام بدات
.

هەر بەپێی هەمان نووسراو، هەر كەسێكی ئاسایی كە خاوەن كۆمپانیا نەبێت،
دەبێت بڕی 6%ی قازانج بۆ هاوردەكردنی زێڕی دروستكراو و 3%ی قازانج بۆ هاوردەكردنی
زێڕی خام بدات
.

زانیار محەممەد قادر، بەڕێوەبەری گشتی باجەكان و خانووبەرەی میری لە وەزارەتی
دارایی و ئابووری، له‌لێدوانێکیدا رایگه‌یاند “هەر كۆمپانیایەك یان كەسی
ئاسایی زێڕ هاوردە بكات، دەبێت ئەم باجە بدات، باجەكەش لەسەر قازانج دەبێت
“.

بەڕێوەبەری گشتی باجەكان و خانووبەرەی میری لە وەزارەتی دارایی و
ئابووری ئاماژەی بەوەشکرد بەپێی نرخی رۆژ، ئێستا بەشێوەیەكی تێكڕا بۆ هەر مسقاڵێك
زێڕ 1500 دینار باج لە زێڕنگران وەردەگرن
.